لێدوانێك لە مەسرور بارزانییەوە سەبارەت بە سەردانەكەی بۆ بەغدا


مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان (ماوەبەسەرچوو) رایدەگەیەنێت، ئامادەن بۆ كاركردن لەگەڵ حكومەتی نوێی عێراق بۆ ئایندەیەكی باشتر.

ئەمڕۆ مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان (ماوەبەسەرچوو) دوای گەیشتنی بۆ شاری بەغدا لە تویتێكدا رایگەیاند "دووبارە لە بەغداین و ئامادەین بۆ كاركردن لەگەڵ حكومەتی نوێ بۆ بنیاتنانی ئاییندەیەكی باشتر و خۆشگوزەرانتر بۆ گەلەكانمان".

كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا چەندین ساڵە بەردەوامە و مەبەستێكی سەردانەكەی مەسرور بارزانیش تاوتوێكردنی پڕۆژە یاسای بودجەی ئەمساڵی عێراق و پشكی هەرێمە تێیدا.




AM:11:23:11/01/2023