مۆرینیۆ بڕیاری کۆتایی لەبارەی ڕاهێنەرایەتی بەڕازیل دەدات

میدیاکانی ئیسپانیا پشتڕاستیان کردەوە، خۆزێ مۆرینیۆی ڕاهێنەری پورتوگالی، ڕاهێنەری ئێستای یانەی ڕۆما کە لە خولی ئیتاڵیا ڕکابەری دەکات، ڕەتیکردەوە ڕاهێنەری هەڵبژاردەی بەڕازیلی بێت، بۆ ئەوەی شوێنگرەوەی تیتی ڕاهێنەر بگرێتەوە.

 بەگوێرەی ڕۆژنامەی "سپۆرت"، مۆرینیۆ کاندیدێکی بەهێز بوو بۆ راهێنەرایەتی بەرازیل، کارلۆس ئەلبێرتۆی هێرشبەری پێشووی بەڕازیل وتی: با ڕاستەوخۆ بیڵێم، ڕەنگە مۆرینیۆ ببێتە ڕاهێنەری نوێی بەڕازیل، ئەم هەواڵە دەمەوێت بە ئاشکرا بۆ میدیاکان بیگێڕمەوە.


 ئەلبێرتۆ کە بۆ ماوەی دوو وەرز لە ژێر دەستی مۆرینیۆ مەشقی کردووە کاتێک خۆزێ ڕاهێنەری یانەی پۆرتۆ بوو، ئاماژەی بەوەشکردووە، هەروەها داوای لێکردم وەک یاریدەدەری لە ستافی تەکنیکی هەڵبژاردەی بەڕازیل کاربکەم.


 ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە ڕاهێنەرە پورتوگالییەکە پێشنیارەکەی فیدراسیۆنی بەڕازیلی ڕەتکردووەتەوە، و بە دڵسۆزی کارەکەی لە پایتەختی ئیتاڵیا دەمێنێتەوە.


 ڕۆژنامەکە لەکۆتاییدا نووسیویەتی، هەرچەندە یەکێتی تۆپی پێی بەڕازیلی هەوڵدەدات گرێبەست لەگەڵ ڕاهێنەرێکی بیانی بکات، بەڵام بەو پێیەی "سەماکارانی سامبا” لە میدیاکانەوە پەیوەستن بە زۆرێک لە ڕاهێنەرەکانەوە، دیارترینیان پیپ گواردیۆلای ئیسپانی و کارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی و زێدانی فەرەنسییە، گواردیۆلا لە ڕاستیدا پەیوەندی بە مانچستەر سیتیەوە هەیە، ئەنچیلۆتیش پەیوەندی بە ڕیال مەدریدەوە هەیە، "زیزۆ"، هەر ئۆفەرێکی ڕەتدەکردەوە بە هیوای ڕاهێنان بە هەڵبژاردەی فەرەنسا، پێش ئەوەی یەکێتی تۆپی پێی فەرەنسا بڕیاری هێشتنەوەی دیدیەر دیشامپ بدات، ڕۆژنامەکەش ڕایگەیاند کە... دۆخی ئەو سێ ڕاهێنەرە، جگە لە زیدان، بێگومان خواستی بەڕازیلی ڕەواندبووەوە.


 دوایین ڕاهێنەر ڕاهێنەرایەتی بەڕازیلی کرد کە ڕەگەزنامەی غەیرە بەڕازیلی بوو، گۆریکای پورتوگالی بوو، کە لە ساڵی ١٩٤٤ لە دوو یاریدا ڕاهێنەری  "سێلیساو" بوو، لەو کاتەوە بەڕازیل لەلایەن ڕاهێنەرێکی ناوخۆیی ڕاهێنەرایەتی دەکرێت.


PM:12:51:11/01/2023