سەرۆكی پێشووی پەرلەمانی لوبنان كۆچی دوایی كرد

ئەمڕۆ چوارشەممە حسێن حوسێنی سەرۆكی پێشووی پەرلەمانی لوبنان كۆچی دوایی كرد.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی لوبنان، حسێن حوسێنی ئەمڕۆ لە ناوچەی زحلەی خۆرهەڵاتی لوبنان لە تەمەنی (٨٦) ساڵیدا كۆچی دوایی کرد. 

حسێن حوسێنی ساڵی (١٩٨٤ تا ١٩٩٢) سەرۆكی پەرلەمانی لوبنان بووە و ڕۆڵی گرنگی لە كۆتایهێنانی جەنگی (١٥) ساڵەی ناوخۆ هەبووە، لە (١٩٧٣) بەشداری لە بزووتنەوەی ئەمەلی شیعیدا كردووە.


PM:01:48:11/01/2023