لە کەرکوک دوو کەس بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانیان لەدەستدا

ئەمڕۆ پۆلیسی کەرکوک گیان لەدەستدانی دوو گەنجی بەهۆی بەرکەوتنیان بە تەزووی کارەبا راگەیاند.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای کەرکوک رایگەیاند" دوو گەنج بەهۆی تەزووی کارەبای یەکێک لە ستوونەکانی کارەبای گەڕەکی راپەڕینی دوو گیانیان لەدەستدا".

دەربارەی ناسنامەی ئەو دوو گەنجە سەرچاوەکەی پۆلیسی کەرکوک باسی لەوەکرد، دوو گەنجەکە ناویان (مازن و نەمرە) و تەمەنیان (٢١، ٢٨) ساڵان بوون، لە ئێستاشدا تەرمەکانیان لە پزیشکی دادی کەرکوکە. 


PM:06:04:11/01/2023