حاکم لەتیف مستەفا:
مەفرەزە خاسەش پەیدابۆتەوە


دادوەری ناسراو، لەتیف مستەفا دەڵێت " جاران دەمانوت نابێ میلیشیای حیزب بمێنێت، ئێستا سەد شوکر، مەفرەزە خاسەش دروستبۆتەوە".

دادوەر لەتیف مستەفا پەرلەمانتاری پێشووی عێراق لە نووسینێکدا بە ناونیشانی " ساڵ بەسال خۆزگە بەپار" نوسیوویەتی " جاران دەمانوت نابێ ھێزو میلیشیای حیزب بمێنێ ئێستا سەد شکور بە میلیشیای حیزب، فەوج و سریەو مەفرەزە خاسەش پەیدابۆتەوە".

لە درێژەی ئەو پۆستە کورتەدا دەشڵێت " کوبراو مارو دوپشک ھەموویان دوژمنی خەڵکن. ھۆبز وتەنی دەبێ ئەژدیھای گەل دروست ببێ بۆ لەناوبردنی ئەو مارو مێروە زیانبەخشانە، ئەگەرنا لەسەر ڕێچکە کوردیەکە ساڵانی داھاتوش خۆزگە بەمساڵە خراپانەی ئێستا دەخوازین".

ئەوە لە کاتێکدایە کە تا ئێستا هێزەکانی ٧٠ و ٨٠ ی یەکێتی و پارتی یەکیان نەگرتۆتەوەو لە هەردوولا هێزی نایاسایی دروستدەکرێت، هەروەها سەنگەر گواستنەوە و هێز بۆ دروستکردنیش لە ئارادایە.



PM:09:49:11/01/2023