سامانه سروشتیه‌كانی هه‌رێم رایدەگەیەنێت" ئه‌مڕۆ حكومه‌تی عێراق بڕی ٥٠ ملیۆن لیتر نه‌وتی سپی ره‌وانه‌ی هه‌ولێر كرد و بۆ هه‌ر لیترێكیش ٥٠٠ دینار دیاریكراوه".
کەمێک پێش ئێستا وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كانی هەرێم له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه" پاش سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی و شاندی یاوه‌ری بۆ به‌غداد، كه چه‌ندین بابه‌تی تایبه‌ت به كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا، ته‌وه‌رێكی ئه‌م گفتوگۆیانه تایبه‌ت بوو به دابینكردنی نه‌وتی سپی بۆ هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان".
دەشڵێت" توانرا بڕی ٥٠ ملیۆن لیتر نه‌وتی سپی بۆ هه‌رێمی كوردستان ته‌رخانبكرێت، كه پێشتر نرخی هه‌ر لیترێك نه‌وتی سپی به ٧٥٠ دینار ده‌ستنیشان كرابوو، سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌م سه‌ردانه‌یدا داوایكرد ئه‌م نرخه بۆ هاوڵاتیانی كه‌مبكرێته‌وه، بۆیه وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق رازی بوو ئه‌م نرخه بۆ ٥٠٠ دینار بۆ هه‌ر لیترێك كه‌م بكاته‌وه".
سامانە سروشتییەکانی هەرێم لە کۆتای ڕاگەیەندراوەکەدا باسی لەوەشکردووە، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه یه‌كه‌م كاروانی ئه‌م نه‌وته گه‌یشته هه‌ولێر کە به‌سه‌ر پارێزگاكان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان و ناوچه جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان به هه‌مان نرخی دابینكراو دابه‌شده‌كرێت.