بەفەرمی ریاڵ مەدرید پەیامێکی ئاڕاستەی رۆناڵدۆ کرد

ئەمڕۆ یانەی ریاڵ مەدرید پەیامێکی ئاڕاستەی کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی یانەی نەسری سعودیە کردووەو داوای لێکردووە ئامادەی یاریەکەی دژی بەرشەلۆنە ببێت.

رۆژنامەی ئاس بڵاویکردەوە، یانەی ڕیال مەدرید بانگهێشتی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی کردووە بۆ ئامادەبوون لە یاری کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا.  بەڵام ئەوەش بەندە بە خشتەی کارەکانی رۆناڵدۆوە چونکە بەردەوامە لە کارکردن لەگەڵ یانەی ئەلنەسر.

بڕیارە رۆژی یەکشەممە لە یاری کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا هەردوو یانەی ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە لە کاتژمێر10:00رووبەڕووی یەکببنەوە.


PM:06:51:13/01/2023