هاوکارەکەی پێشووی زیدان سوپرایزێکی سەبارەت بە شوێنی ڕاهێنەرایەتی داهاتووی ڕادەگەیەنێت


 لیۆنێل شاربۆنیەی فەرەنسی لێدوانی گرنگی سەبارەت بە داهاتووی هاوڕێی پێشووی، زێدان، ڕاهێنەری پێشووی یانەی ڕیال مەدرید دا.



 لیۆنێل شاربۆنیەر لە لێدوانێکدا کە ڕادیۆی بەناوبانگی فەرەنسی، "رادیۆ مۆنتی کارلۆ" تیشکی خستۆتە سەری، ڕایگەیاندووە، زیزۆ هەمیشە پێی وتم کە بۆ ئەوەی مەشق و ڕاهێنان بکەیت، دەبێت پەیوەندی کەسی هەبێت، چونکە هیچ 50 یانە نییە ئامادەبن گرێبەستت لەگەڵ بکەن.



 هاوکارەکەی زیدان لە هەڵبژاردەی فەرەنسا لە درێژەی قسەکانیدا وتی: زیدان هێشتا زۆر وابەستەی مارسیلیایە..ئایا دەتوانێت سەرکردایەتی تیپەکە بکات؟ گەڕانەوە بۆ مارسیلیا یەکێک لە ئەولەویەتەکانی نییە..ئەو دەچێتە یۆڤانتۆس (کە پێشتر یاری بۆ کردووە) یان... ڕاهێنەری هەڵبژاردەیەکی نیشتمانی دەبێت”.


 زۆرێک لە هەواڵەکان پێشتر ناوی زێدانیان لەم دواییانەدا بەستەوە بە سەرکردایەتی هەڵبژاردەی بەڕازیلەوە، بۆ ئەوەی شوێنی "تیتی" بگرێتەوە، کە دوای ئەوەی لە قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی جیهانی 2022 دوورخرایەوە، لەلایەن کرواتیا بە لێدانی سزا.



 زیدان خەونی بە راهێنەرایەتی کەلەشێرەکانە دەبینی، بەڵام فیدراسیۆنی تۆپی پێی فەرەنسا گرێبەستی ڕاهێنەری دیدیە دیشامپی نوێکردەوە تا مۆندیالی 2026، دوای گەیشتنی لەگەڵ تیپەکە بۆ یاری کۆتایی مۆندیالی 2022 لە قەتەر.


AM:11:39:14/01/2023