ئینتەرنێتێكی نوێ بۆ خێزانەكان دابین دەكرێت

وەزیری پەیوەندییەكانی عێراق رایدەگەیەنێت، هێڵی پاڵپشتیكراوی ئینتەرنێت لە وەزارەتەكەیان بۆ خێزانی عێراقی دابین دەكەن كە مانگانە ١٠ گێگابایتی خۆڕایی دەدەن بە هەموو ماڵێكی عێراقی.

هەیام یاسری، وەزیری پەیوەندیەكانی عێراق رایگەیاندووە، كۆمپانیاكانی ئینتەرنێت لەعێراق خزمەتگوزارییەكی باش پێشكەش ناكەن و دەبێت نرخی ئینتەرنێت لە عێراقدا تەنها پاكێجی ٣٠ هەزاری و ٤٥ هەزاری و ٦٠ هەزاری بێت و نابێت هیچ كۆمپانیایەك لەو نرخانە زیاتر بفرۆشێت.

بەوتەی وەزیری پەیوەندییەكان، لەسەرەتای مانگەوە هێڵی پاڵپشتیكراوی ئینتەرنێت لە وەزارەتەكەیان بۆ خێزانی عێراقی دبین دەكەن كە مانگانە ١٠ گێگابایتی خۆڕایی دەدەن بە هەموو ماڵێكی عێراقی.



PM:11:09:14/01/2023