سەبارەت بە كۆرۆنا، تەندروستی جیهانی داوایەك لە چین دەكات


ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی داوا لە چین دەكات داتای نوێ لەسەر توشبوانی كۆرۆنا ئشكرا بكات.

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی لە ڕاگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە، تێدرۆس ئەدهانۆم، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی جیهانی لەگەڵ ما شیاو وی، بەڕێوەبەری دەستەی نیشتمانی تەندروستی چین قسەی كردووە و گفتوگۆیان سەبارەت بە دۆخی بڵاوبونەوەی كۆرۆنا كردوە، تێدرۆس گرنگی هاوكاری و شەفافیەتی زیاتری لە لایەن چینەوە دوپاتكردۆتەوە.

راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردوە، پرۆسەی شیكاریكردنی ئەو داتایانەی لەلایەن چینەوە خراونەتەڕو لەسەرەتای مانگی رابردو تاوەكو 12ی ئەم مانگە دەگرێتەوە، ئەمەش ڕێگە دەدات بە تێگەیشتنێكی باشتر لە دۆخی پەتازانیی و كاردانەوەكانی ئەم شەپۆلە لەسەر چین.

رۆژی شەممە دەستەی تەندروستی نیشتمانی چین ڕایگەیاند، نزیكەی 60 هەزار كەس لەماوەی مانگێكد لە چین بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە. 




AM:12:16:15/01/2023