لێپترسراوی مەڵبەندی یەکێتی لە دهۆک ڕایدەگەیەنێت" ئاسایشی پارتى دوو کادیری یەکێتى لە دهۆک دەستگیر دەکات".
محه‌مه‌د ئه‌مین شێروانی لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی دهۆك بە میدیای فەرمی یەکێتی نیشتمانی کوردستان راگەیاند" ئاسایشی دهۆك كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتییه دوو كادیری كۆمیته‌ی دینارته‌ی یه‌كێتی ده‌ستگیركردووه، به‌بێ هیچ په‌ڕاوو ئیزنێكی یاسای و دادوه‌ری، هەریەک لە (عاسف حسێن حه‌مۆ، محه‌مه‌د ئه‌مین خدر) كارگێڕی كۆمیته‌ن".
وتیشی" ئاسایشی پارتی به بێ بڕیاری دادوه‌ر و له ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كه‌یان، ئه‌و دوو كادره‌ی یه‌كێتی-یان رفاندوه، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئینتیمای سیاسی‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌واندا یه‌كناگرێته‌وه".
دەشڵێت" ئه‌مه چه‌نده‌مین جاره ئاسایشی پارتی ئه‌و ره‌فتاره نادیموكراتییه، نابه‌رپرسانه به‌رامبه‌ر به كادیری حزبه‌كانی دیكه و به تایبه‌تیش به‌رامبه‌ر به كادیره‌كانی یه‌كێتی ده‌كاته‌وه به‌بێ هیچ پاساوێكی یاسایی، ته‌نها هه‌ر بۆ چاوترسێنی و گێچه‌ڵی سیاسی به حزبه‌كانی ژێر نفوزی خۆی وا ده‌كات".