بەهۆی ئەوەی كێكی بە ئاڵای كوردستان نەخشاندبوو دەستگیركرا
خاوەنی كارگەیەكی شیرینی لەشاری ورمێی رۆژهەڵاتی كوردستان بەهۆی ئەوەی كێكێكی بە ئاڵای كوردستان نەخشاندبوو لەلایەن هێزەكانی ئیتلاعات دەستگیركرا.
بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی زاگرۆس پۆست، خاوەنی كارگەیەكی شیرینی لە شاری ورمێ لە رۆژهەڵاتی كوردستان بەناوی سەلام ئەحمەدی بەهۆی نەگۆڕینی ناوی دوكانەكەی كە ناوێكی كوردی بووە (لاوان)و هەروەها بەهۆی ئەوەی كێكێكی لەشێوەی ئاڵای كوردستان دروستكردوە، لەلایەن هێزەكانی ئیتلاعاتەوە دەستگیر‌و رەوانەی زیندان دەكرێت.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕەكە له رۆژانی رابردوودا‌و له‌گه‌ڵ چڕکردنه‌وه‌ی هه‌ڵمه‌وتی سڕینه‌وه‌ی ناوه کوردییه‌کان به سه‌ر دووکان‌و شه‌قام‌و بازاڕی ناوشارو پارێزگای ورمێ، هێزه ئه‌منییه‌کانی کۆماری ئیسلامی سه‌ردانی شیرینی فرۆشیی ‘لاوان‌یان کردووه له‌و شاره‌و داوایان لێکردووه ناوی دووکانه‌که‌ی بگۆڕێت که ناوبراو داواکارییه‌که‌ی جێبه‌جێ نه‌کردوون‌و به‌و هۆیه‌وه هێزه ئه‌منییه‌کان هه‌ڵیان کوتاوه‌ته‌وه سه‌ر دووکانه‌که‌ی‌و له کاتی پشکنینی کامپیوتێره‌که‌ی وێنه‌ی که‌یکێکیان بینیوه که 2ساڵ پێشتر له شێوه‌ی ئاڵای هه‌رێمی کوردستان بۆ رێوڕه‌سمێک دروست کراوه‌و دوای بینینی ئه‌و وێنه، خاوه‌ن شیرینی خانه‌که به هه‌ردوو تۆمه‌ته‌که ده‌ستبه‌سه‌رو دوای چه‌ند رۆژ مانه‌وه له ئیتلاعات ره‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی ئه‌و شاره کراوه.
شایانی باسه له ماوه‌ی یه‌ک مانگی رابردوودا گه‌ڕان‌و پشکنینی دووکان‌و بازاڕی کورده‌کانی ورمێ له لایه‌ن ناوه‌نده کولتوری‌و ئه‌منییه‌کانی ئه‌و شاره‌وه که زۆربه‌یان تورک زمانن به‌رده‌وامه‌و تا ئێستا ناوی چه‌ند گه‌ڕه‌ک‌و شه‌قام‌و فرۆشگای هاوڵاتیانی کوردی ورمێ به زۆر گۆڕدراوه.
PM:04:20:27/08/2014