ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌سەر بودجە و نه‌وتی سپی و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ كۆده‌بێته‌وه‌

‌وێنە.. ئەرشیف
ئەمڕۆ یەکشەممە جیاواز لە هەفتەکانی ڕابردوو بڕیارە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم لەسەر پرسی بودجە و نەوتی ماڵان و چەند تەوەرێکی دیکە كۆببێتەوە.

کاتژمێر (١١:٠٠)ى پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ یەکشەممە ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمی کوردستان (کاربەڕێکەر)، له‌ هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵا له‌ شاری هه‌ولێر كۆده‌بێته‌وه‌. 

لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بابەتانەی خوارەوە تاوتوێ دەکرێت:

یەکەم: خستنەڕوى دەرەنجامى شاندى حکومەتى هەرێمى کوردستان بەسەرۆکایەتى، سەرۆکى ئەنجومەنى وەزیران بۆ بەغداد لە رۆژى (١١ی ١ی ٢٠٢٣) و کۆبونەوەى لەگەڵ سەرۆکایەتییە فیدڕاڵییەکان و کۆبونەوەى وەزارى نێوان شاندى دانوستانکارى هاوبەش سەبارەت بە دۆسییەکانى دارایى و بودجە و نەوت.

دووەم: خستنەڕوى راپۆرتى وەزارەتى سامانە سروشتییەکان، سەبارەت بەجێبەجێکردنى بڕیارى پێشوى ئەنجومەنى وەزیران بۆ دابینکردنى نەوتى سپى و دوابەرەو پێشچونى رێککەوتنى نێوان وەزارەتى سامانە سروشتییەکان و وەزارەتى نەوت، لەرۆژى (١١ی ١ی ٢٠٢٣). سەبارەت بەجێبەجێکردنى رێککەوتنى ناردنى بەشەنەوتى سپى هەرێم.

سێیەم: خستنەڕوى راپۆرتى رێکخەرى راسپاردە نێودەوڵەتییەکان سەبارەت بە بەرەوپێشچونەکانى جێبەجێکردنى پلانى هەرێمى کوردستان بۆ مافەکانى مرۆڤ (٢٠٢١ بۆ ٢٠٢٥)، پەسەندکرا و لەلایەن ئەنجومەنى وەزیران لە کۆبونەوەى رۆژى (١٥ی ٩ی ٢٠٢١).


AM:10:22:15/01/2023