گرێبەستی سەدە.. ئەلنەسری سعودی بەنیازە جارێکی تر بنزیمە و ڕۆناڵدۆ کۆبکاتەوە


 سوپرایزێکی قورس سەبارەت بە هەوڵی یانەی نەسری سعودی بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ ئەستێرە  فەرەنسی، کەریم بنزیمە، هێرشبەری یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی،  لە میرکاتۆی هاوینی داهاتوودا سەریهەڵدا.



  یانە سعودییەکەی ئەلنەسر سەرکەوتوو بوو لە ئەنجامدانی گرێبەستێکی گەورە،  لەگەڵ ئەستێرەی پورتوگالی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە ماوەی مانگی ڕابردوودا، و زۆرێک لە ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە مووچەی ساڵانە تا ٢٠٠ ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت.



 بەگوێرەی تۆڕی بەناوبانگی فەرەنسی "le10sport"، کەریم بنزیمە بە ئامانجی داهاتووی ئیدارەی یانەی نەسر دادەنرێت، بەو پێیەی بەرپرسانی یانەکە ئاواتەخوازن کەریم و ڕۆناڵدۆ یەکبگرنەوە، کاتێک ساڵانێکی زۆر لە ڕیاڵ مەدرید پێکەوە بوون.



 بڕیارە هاوینی داهاتوو گرێبەستی ئێستای کەریم بنزیمە لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید کۆتایی پێبێت، یانە شاهانەییەکەش تا ئێستا لەگەڵ ئەو یاریزانە فەرەنسییە ڕێکنەکەوتووە سەبارەت بە گرێبەستە نوێیەکەی.



  تۆڕی فەرەنسی، le10sport، ئاماژەی بەوەدا کە ئەلنەسر ئۆفەرێکی سەرنجڕاکێش ئامادە دەکات بۆ ئەوەی  بنزیمە ڕازی بکات بچێتە خولی سعودیە، ئەگەر گرێبەستە نوێیەکەی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید واژۆ نەکات.


PM:12:02:15/01/2023