فۆرمی دامەزراندنی پاسەوانی سنوور کارا کرا

وەزارەتی ناوخۆی عیراق لینکی فۆڕمی دامەزراندنی پاسەوانی سنووری لە سەرجەم پارێزگاکان بە هەرێمی کوردستانیشەوە کارا کرد. 

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەرگای پێشکەشکردنی داواکاری بۆ دامەزراندن وەک پۆلیس لەسەر میلاکی هێزەکانی پاسەوانی سنوور-ناوچەی یەک کراوەتەوە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، دوو هەزار و ٦٢١ کەس هەلی دامەزراندنیان هەیە، کە تا ڕۆژی ١٨ی کانونی دووەمی ٢٠٢٣ بەردەوام دەبێت.
 
پڕکردنەوەی فۆڕمەکە لە دایکبووانی ١٩٨٨ تاوەکو ٢٠٠٦ دەگرێتەوە، هەروەها دەبێت فۆڕمەکەش بە زمانی عەرەبی پڕبکرێتەوە.

بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمەکە کلیک لەم بەستەرە بکە

AM:09:20:16/01/2023