لەتیف مستەفا: سلێمانی بووە بە جێگای تەراتێنی شەقاوە و چەتە و عەسابەکان

حاکم شێخ لەتیف لەسەر رووداوی شەڕەتەقەکەی دوێنێ ئێوارەی شاری سلێمانی دەڵێت" سلێمانی بووە بە جێگای تەراتێنی شەقاوە و چەتە و عەسابەکان". 

حاکم شێخ لەتیف یاساناس و داوەر لە نوسینێکدا ڕایگەیاند" سلێمانی بووە بە جێگای تەراتێنی شەقاوە و چەتە و عەسابەکان، ئاخر مەعنای ھەیە شەرەتەقەی ٢٠ دەقەی لەنێو گەرەکێکی نیشتەجێوون لە نێوان پیاوانی خۆتان، جا کاکیشمان دەڵێ تاقیمان مەکەنەوە". 

دەشڵێت" بەراستی ھەقە دانی پێدا بنێن بە ھەموو پێوەرەکان شکستان ھێناوە لە ئیدارە و حوکمڕانی و رۆژ نیە سوکایەتیەک یان تاوانێک لەم شارە و ناوچەکە رونەدات". 

لەتیف شێخ مستەفا لە بڵاوکراوەکەدا ئاماژە بەوەش دەکات" حوکمڕانی وانابێت، حوکمڕانی و ئیدارە زانست و ئەزمون و مومارەسەیە کە ئێوە خۆتان نیتانە و ئەوەی لەدەوریشتانن و لە خۆتان کۆکردونەتەوە لە خۆتان خراپتر بۆیە رۆژ بە رۆژ ئەم ناوچەیە بەرەو خراپتر دەروات". 


AM:10:58:16/01/2023