لێدوانێك لە سودانییەوە دەربارەی مانەوەی هێزە بیانییەكان لە عێراق


سەرۆك وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، دەیانەویت پەیوەندیەكی باشیان لەگەڵ ئەمریكا و ئێران هەبێت و مانەوەی هێزە بیانییەكانیش لە عێراقدا پێویستن.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بە  ِرۆژنامەی (وۆڵ ستریت جۆرناڵ)ی راگەیاندووە، هێزەكانی ئەمریكا و ناتۆ مەشق بە سەربازە عێراقییەكان دەكەن بۆ چۆنیەتی بەرەنگاربوونەوەی داعش و مانەوەیان لە عێراق پێویستە.

سودانی روونیكردۆتەوە، عێراق دەیەوێت پەیوەندییەكی باشی لەگەڵ هەردوو وڵاتی ئەمریكا و ئێران هەبێت، ئەوەش بە شتێكی ئەستەم نابینن.



PM:04:02:16/01/2023