دژی زیادكردنی كرێی دوكانه‌كانیان بەشێك لە کاسبکارانی سلێمانی دوكانەكانیان داخست

ئەمڕۆ بەهۆی زیادکردنی کرێی دوکانەکانیان، بەشێك لە دوكاندارەكانی پارێزگای سلێمانی سلێمانی دوكانەكانیان داخست. 

ئەمڕۆ خاوەنی دووكاندارەکانی بازاڕی عەسری لە سلێمانی مانگرتنیان ڕاگەیاند و لە بەردەم نوسینگەی قوباد تاڵەبانی لە سلێمانی گردبوونەوە.

لەمبارەیەوە نوێنەری ئەو دووكاندارانە لە كۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" ماوەی دوو ساڵە بە بڕیارێك بڕی باج و كرێ لەسەریان بەڕێژەی (٢٠%) زیاد كراوە و لە تواناماندا نییە ئەو كرێیە بدەین". 

وتیشی" بە زیادبوونی كرێی دوكانەكانی ئێمە كێشەكان چارەسەر نابن، كاتێك كرێیەكی زۆر بدەین ئێمەش نرخ لەسەر هاوڵاتی زیاد دەكەین". 


PM:01:13:17/01/2023