پسپۆرێکی پێشووی دژه تیرۆری ئه‌مه‌ریکی پێشبینی ده‌کات که له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا فرۆکه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌ناو خاکی سوریا له بنکه‌کانی داعش بدات.
فلیب مۆد شیکاری بواری تیرۆر رایگه‌یاند " ئه‌و رێکخراوه ده‌توانێت گورز له‌ئه‌مریکا بوه‌شێنیت، له‌به‌رئه‌وه مه‌ترسیداره له‌سه‌ر ئه‌مه‌ریکا".
ئه‌و پسپۆره ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات که‌به‌ره‌ی نوسره ده‌یه‌وێت خۆی له داعش جیابکاته‌وه به‌وه‌ی رۆژنامه‌نووسه ئه‌مه‌ریکیه‌که‌ی ئازادکرد، ئه‌وان ده‌یانه‌و‌ێت خۆیان له گورزی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکا دوور بخه‌نه‌وه.
ئه‌و پسپۆره پێیوایه نیه‌تی داعش هێرش کردنه سه‌ر ئه‌مریکایه‌و ده‌ڵێت" ئه‌و رێکخراوه هاوشێوه‌ی نییه، زیاتر له 100 ئه‌مه‌ریکی راکێشاوه بۆ نێو خۆی، 300 تا 400 به‌ریتانی، به‌سه‌دان فه‌ره‌نسی و ئه‌ڵمانی ده‌ریاکان ده‌بڕن تا په‌یوه‌ندی به‌و رێکخراوه‌وه بکه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه له‌توانایدایه بگات به‌ئه‌مریکا".