داوا دەكرێت بەزوویی بەدواداچوون بۆ قوربانیانی رووداوەكەی دهۆك بكرێت


فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان داوا لە حكومەتی توركیا دەكات بەزووترین كات تۆمەتبارانی رووداوەكەی شاری مێردین دادایی بكرێن.

فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە، بەداخەوە دوێنێ شەو لە سنووری پارێزگای ماردین لە توركیا هێرشكرایە سەر چەند هاوڵاتیەكی هەرێمی كوردستان و لە ئەنجامدا پێنج  هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا.

فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە ئاماژەی بەوەكردوە، بە توندی ئیدانەی ئەو تاوانە گەورەیە دەكەن كە كرایە سەر هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان، داواش لە حكومەتی توركیا دەكەن بەزووترین كات بەدواداچوون بكات بۆ ئاشكراكردن و دادگایی كردنی تاوانباران.



PM:03:00:19/01/2023