لێدوانی سودانی سەبارەت بە پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق


سەرۆك وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، پڕۆژە یاسای بودجە كاتێكی باشی بۆ تەرخانكراوە تا بتوانێت ئامرازەكانی دابینكردنی خزمەتگوزاری و كەمكردنەوەی رێژەی هەژاری لە خۆبگرێت.

نوسینگەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە، یاسای بودجە كاتێكی زۆری بۆ تەرخانكراوە لە پێناو گەیشتن بە پڕۆژە یاسایەكی پەسەندكراو كە تیایدا رووبەڕوی هەژاری و گەیاندنی خزمەتگوزاری سەرەتای بە هاوڵاتیان و چاكسازی دارایی و رووبەڕوبونەوەی گەندەڵی لە خۆبگرێت.

سودانی ئاماژەی بەوەكردووە، جەخت لە خێرا پەسەندكردنی پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٣ كراوەتەوە لە ئەنجومەنی نوێنەران، چونكە یاسای بودجە پەیوەندی راستەوخۆی بە دۆخی هاوڵاتیان و باروودۆخی دارایی وڵاتەوە هەیە.

ماوەی زیاتر لە دوو هەفتەیە ساڵی نوێ هاتووە، بەڵام هێشتا پڕۆژە یاسا بودجەی ئاڕاستەی پەرلەمان نەكراوە.



PM:03:44:19/01/2023