پەرلەمانی كوردستان بۆ ئامادەكاری هەڵبژاردن كۆدەبێتەوە


بڕیارە رۆژی دووشەممەی داهاتوو سەرۆكایەتی پەرلەمان لەگەڵ سەرۆك فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی كوردستان بۆ هەمواری یاسایی هەڵبژاردن و چۆنیەتی كاراكردنەوەی كۆمیسیۆن كۆببێتەوە. 

مونا قەهوەچی، سكرتێری پەرلەمانی كوردستان بە (رووداو)ی راگەیاندووە، رۆژی دووشەممەی داهاتوو 23ی ئەم مانگە، سەرۆكایەتی پەرلەمان لەگەڵ سەرۆك فراكسیۆنەكان كۆدەبێتەوە، ئەو كۆبوونەوەیە كۆبوونەوەیەكی راوێژكاری دەبێت لەبارەی هەمواری یاسای هەڵبژاردن و چۆنیێتیی كاراكردنەوەی كۆمیسیۆن. 
 
رۆژی 9ی 10ی 2022 خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان بە كۆی دەنگی 80 پەرلەمانتار درێژكرایەوە، تاكو كۆتایی 2023، دواتریش چەند فراكسیۆنێك درێژكردنەوەكەیان بە نایاسایی زانی و بایكۆتی كۆبوونەوەكانیان كردووە.



PM:05:17:19/01/2023