هاتووچۆی چەند ئوتومبیلێك بۆ چەند شەقامێكی هەولێر قەدەغەكران


بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر رایدەگەیەنێت، هاتوچۆی چەند ئوتومبیل و ئامرازی دیكەی خانووبەرە و بیناسازی لەسەر شەقامەكانی ٣٠ مەتری و ٦٠ مەتری و ١٠٠ مەتری قەدەغەیە و بەبێ مۆڵەت رێگا نادرێت بچنە ناوشارەوە.

فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاندووە، هەموو ئامێرەكانی بیناسازی وەك (بلدۆزەر و شۆفڵ و عادیلەی بڕینی روپۆشی خاك و گرێدەر) و هاوشێوەكانیان بەبێ وەرگرتنی مۆڵەت لە بەرێوەبەرایەتییەكەیان رێگا نادرێت بێنە ناوشارەوە و رێگاش نادرێت بچنە ناو شەقامەكانی ١٠٠ مەتری و ٦٠ مەتری و ٣٠ مەترییەوە.

حاجی روونیكردۆتەوە، كاتێك ئەو ئامێرانە بۆ كاری پێویست دێنە ئەو شەقامەكانەوە پێویستە سەرەتا مۆڵەت وەربگرن و دەبێت لە رێگای فلاتەوە بگوازرێنەوە.



PM:04:05:21/01/2023