نرخی هێلکە دادەبەزێتەوە


چاودێری بازرگانی سلێمانی رایگەیاند" نرخی هێلکە هەنگاو بە هەنگاو دادەبەزێت، ئەوە لە کاتێکدایە کە ئێستا کەمێک بەرزبۆتەوە".

ئەمڕۆ شەممە، چاودێری بازرگانی سلێمانی رایگەیاند، پارێزگای سلێمانی رۆژانە پێویستی بە ٧٠٠ هەزار هێلکە هەیە بۆ پڕکردنەوەی پێداویستی ناوخۆ و ١١ کیڵگە هەیە بۆ بەرهەمهێنانی هێلکە.

سۆران غەفوور بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا دەڵێت " زیادبوونی خواست لەسەر هێلکە و بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بوەتەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی هێلکە و سلێمانی رۆژانە پێویستی بە دوو هەزار کارتۆن هێلکە هەیە."

جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە بەرزبوونەوەی نرخی هێلکە کاتییە و هەنگاو بە هەنگاو دادەبەزێت.

ماوەیەک لە مەوبەر وەزارەتی کشتووکاڵی هەرێم ئاشکرای کرد، هەرێمی کوردستان لە بەرهەمهێنانی هێلکەدا گەیشتوەتە ئاستی خۆبژێوی و لە ساڵێکدا ٩١٩ ملیۆن هێلکە بەرهەمدێت.



PM:07:01:21/01/2023