تۆڕی رێکخراوە مەدەنییەکانی هەولێر لە راگەیاندنێکدا دەڵێن" پێشوازیکردن لەلایەن پارێزگای ھەولێرەوە، لە یاریگایی نێودەوڵەتی فەرەسۆ ھەریری دڵی زۆرینەی خەڵکی تێکۆشەرو ماندوو نە ناس و پێشمەرگەو زەحمەتکێشانی ئەم وڵاتەی ھەراسان کردووە". دوای ئەم راگەیاندنە پارێزگاری هەولێر پەشیمان بووەوە.
لە راگەیاندنەی تۆڕی رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنیدا هاتووە" ئەم ھەنگاوە دەبێتە مایەی توڕەبوونی ھەولێرییەکان و ھیچ پێویست نییە ئەنجام بدرێت، بۆیە داوا لە ھەموو لایە نە پە یوەندیدارەکان دەکەین ھیچ جۆرە ئاسانکارییەک نە کەن بۆ ئەم ھە نگاوەو بە شکل و شێوازی تر خۆش حاڵی خۆیان دەرببڕن".
دوای بڵاوبوونەوەی ئەم راگەیاندنە، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند کە لە یاریگای فەرەنسۆ حەریری پێشوازی لە هەڵبژاردەی عێراق ناکەین و بە شێوازی تر پێشوازیان لێدەکەین.
پشکی شێری تۆڕی رێکخراوە مەدەنییەکانی هەولێر، نزیکن لە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە.
دەقی راگەیاندنەکە
ڕاگەیندراوێک لە تۆڕی ڕێکخراوە مەدەنییەکانی ھەولێر جەماوەری پڕشکۆی ھەولێر و کوردستان ھاونیشتمانیانی بە ش مەینەت بانگەشە بۆ پێشوازی کردن لە یاریزانانی ھەڵبژاردەی عیراق لە لایەن پارێزگای ھەولێرەوە، لە یاریگایی نێودەوڵەتی فەرەسۆ ھەریری دڵی زۆرینەی خەڵکی تێکۆشەرو ماندوو نە ناس و پێشمەرگەو زەحمەتکێشانی ئەم وڵاتەی ھەراسان کردووە.
ئێمە باش لەوە تێدەگەین کە وەرزش نابێت تێکەڵی سیاسەت بکرێت و ھەولێر ھەمیشە وەک شاری پێکەوە ژیان شاری ڕێزگرت لە بەھا مرۆییەکان و کلتورە جیاوازەکان ناسراوە ھەمیشەش وادەمێنێتەوە، بەڵام پێمان وایە بە خوێندنەوەی ئەم واقیعەی ئێستا ئەم ھەنگاوە دەبێتە مایەی توڕەبوونی ھەولێرییەکان و ھیچ پێویست نییە ئەنجام بدرێت، بۆیە داوا لە ھەموو لایە نە پە یوەندیدارەکان دەکەین ھیچ جۆرە ئاسانکارییەک نە کەن بۆ ئەم ھە نگاوەو بە شکل و شێوازی تر خۆش حاڵی خۆیان دەرببڕن نە ک لە سەر حسابی خوێن و خەڵک و خاکی ھەولێر .
تۆڕی ڕێکخراوە مەدەنییەکانی ھەولێر 2023/1/21