بۆچوونی پارتی و یەكێتی لەسەر هەمواری یاسای هەڵبژاردن ئاشكرابوو


فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنن، ئةوان لارییان لە هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن نییە، یەكێتیش رایگەیاند، ئەوان دەیانەوێت هەمواری یاسای هەڵبژاردن بكرێتەوە.

ئەمڕۆ سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان لەگەڵ ژمارەیەک لەفراكسیۆنەكان بەمەبەستی تاوتوێی یاسای هەڵبژاردن كۆبوونەوە، زانا مەلا خالید، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، پارتی لاری نییە لە هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن.

ناوبراو ئاماژەی بەوەداوە، ئێستا كات لەبارە بۆئەوەی یاسای هەڵبژاردن هەموار بكرێتەوە و پارتیش لاری نییە لەوەی هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان بە فرە بازنەیی (چوار بازنەیی) بكرێت و بۆ ئەو مەبەستەش دەچنە گفتوگۆوە.

هەروەها زیاد جەبار، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، ئەوانیش بەلایانەوە گرنگە هەمواری یاسای هەڵبژاردن بكرێتەوە.



PM:02:24:23/01/2023