عێراق فرۆش و داهاتی نەوتی مانگی رابردووی ئاشكراكرد


لە مانگی رابردوو عێراق بایی نزیكەی حەوت ملیار و 708 ملیۆن دۆلار نەوتی فرۆشتووە.

وەزارەتی نەوتی عێراق رایدەگەیەنێت، داهاتی فرۆشتن و هەناردەی نەوت لەمانگی كانوونی یەكەمی رابردوودا، 7 ملیار و 708 ملیۆن دۆلاری ئەمەریكی بووە.

وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە، كۆی هەناردەی نەوت و داهاتەكانی مانگی رابردوو كە لەلایەن كۆمپانیای نەوتی عێراقی ناسراو بە سۆمۆوه بڕی زیاتر لە 103 ملیۆن بەرمیل نەوتیان هەناردە كردووە و داهاتەكەشی حەوت ملیار و 708 ملیۆن و 556 هەزار دۆلاری ئەمەریكی بووە.

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، ئاستی هەناردەی نەوت لەمانگی رابردوو لە كێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق 100 ملیۆن و 735 هەزار و 151 بەرمیل بووە، هەروەها لە كێڵكەكانی نەوتی كەركوك لەڕێگەی بەندەری جیهانیش 2 ملیۆن و 223 هەزارو 338 بەرمیل بووەو هەر بەرمیلێكیش بە 74 دۆلار و 636 سەنت بووە.



PM:07:49:24/01/2023