تیرۆپشكی یانە پاڵەوانەكان و یاریەكانی یەكەم هەفتە

لەشاری مۆناكۆی فەرەنسی تیرۆپشكی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانەی پاڵەوانەكان راكێشراو بەرشەلۆنە لەبەهێزترین كۆمەڵەدایە و هەفتەی یەكەم یاری ئاگرین هەیە
تیروپشكی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی وەرزی نوێ راكێشراو تیایدا چەندین كۆمەڵەی بەهێز هەیە، ریاڵ مەدرید پاڵەوانی وەرزی رابردوو بەهێزترین ركابەری لە گروپەكەدا لیڤەرپوڵی ئینگلیزیە، هەروەها بەرشەلۆنە لە كۆمەڵەكەیدا هەریەكە لە پاریس سان جێرمان و ئەجاكس هەیە، هەروەها بایرن میونخ و مان سیتی و رۆما لەیەك كۆمەڵەدان، وابڕیاریشە یاریەكانی یەكەمین هەفتە لە 16 و 17 ی مانگی 9 دا دەستپێبكەن. 

كۆمەڵەی یەكەم: ئەتلەتیكۆ مەدرید، یۆڤانتۆس ، ئۆڵۆمپیاكۆس ، مالمۆ
كۆمەڵەی دووەم: ریاڵ مەدرید، بازل ، لیڤەرپول ، لۆگۆرێدز
كۆمەڵەی سێیەم: بەنفیكا، زینت، لیڤەركوزن، مۆناكۆ
كۆمەڵەی چوارەم: ئارسناڵ ، دۆرتمۆند، گەڵاتەسەرای، ئەندەرلەخت
كۆمەڵەی پێنجەم: بایرن میونخ، مان سیتی، سیسكا مۆسكۆ، رۆما
كۆمەڵەی شەشەم: بەرشەلۆنە، پاریس سان جێرمان، ئەجاكس، ئەپیۆل
كۆمەڵەی حەوتەم: چێڵسی، شالكە، سپۆرتینگ ، سپۆرتینگ لیشبۆنە، ماریبۆر
كۆمەڵەی هەشتەم: پۆرتۆ ، شاختار، ئەتلەتیكۆ بلباو، باتی بۆریسۆڤ

وابڕیارشە یاریەكان 16 و 17 ی مانگی 9  بەپێی ئەم خشتەیەی خوارەوە دەستپێبكات:
سێشەممە 16-9:
ئۆڵۆمپیاكۆس × ئەتلەتیكۆ مەدرید
یۆڤانتۆس × مالمۆ
لیڤەرپوڵ × لۆگۆرێدز
ریاڵ مەدرید × بازل
مۆناكۆ × لیڤەركوزن
بەنفیكا × زینت
گەڵاتەسەرای × ئەندەرلەخت
دۆرتمۆند × ئارسناڵ

چوارشەممە 17-9:
رۆما × سیسكا مۆسكۆ
بایەرمیونخ × مان سیتی
بەرشەلۆنە × ئەپیۆل
ئەجاكس × پاریس سان جێرمان
چێڵسی × شالكە
ماریبۆر  × سپۆرتینگ لیشبۆنە
پۆرتۆ × باتی بۆریسۆڤ
ئەتلەتیكۆ بلباو × شاختار دۆنستیك

ئا: چێنەر عەبدول قادر



PM:10:34:28/08/2014