نرخی ئینتەرنێتی هەرزان راگەیەنرا


نرخی پاكێجی مانگانەی ئینتەرنێتی پاڵپشتیكراو بۆ خێزانەكانی عێراق وەكو هێڵەكانی دیكە ٤٥ هەزار دینارە.

هەیام یاسری، وەزیری پەیوەندییەكانی عێراق رایگەیاندوە، لەسەرەتای مانگی داهاتووەوە خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی پاڵپشتیكراو دەكەوێتە كار و بۆ ئەو مەبەستەش سەرجەم ئامادەكارییە تەكنیكییەكان كراوە و ئامێرە پێویستییەكانیش دابینكراون.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشكردووە، توانای ئەو پاكێجەی هاوڵاتی لە ئینتەرنێتی پاڵپشتیكراو دەیكڕێت بە تەواوی بۆ خۆی دێت بەبێ ئەوەی خێراییەكەی بەسەر بەكارهێنەرانی تردا دابەش بێت واتە زۆری بەكارهێنەر كاری لێناكات.

وەزیری پەیوەندییەكان وتویەتی، نرخی پاكێجی ١٠٠ گێگا بایت ١٥ هەزارە و بەپێی سەرژمێرییەكانیان ٧٥٪ی دانیشتوانی عێراق لە مانگێكدا ٣٠٠ گێگابایت بەكاردەهێنن، واتە كرێی مانگانەی ئینتەرنێتی پاڵپشتیكراو ٤٥ هەزارە.



PM:08:29:25/01/2023