حکومەتی هەرێم دەست بە دامەزراندنی گرێبەستەکان دەکات

حکومەتی هەرێم دەستدەکات بە دامەزراندنی هەموو ئەو فەرمانبەرانەی چەند ساڵە بە گرێبەست لە وەزارەتەکانی حکومەتی هەرێمدا کار دەکەن.

بەپێی نوسراوێک کە لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە گشتاندنی بۆ سەرجەم وەزارەتەکان کردووە، حکومەتی هەرێمی( ماوە بۆ درێژکراوە )، داوا لە وەزارەتەکان دەکات کە رێوشوێنێ ئیداری بگرنە بەر بەرامبەر ئەو فەرمانبەرانەی لە ساڵی ٢٠٢٢ دا خانشین کراون.

بەپێی نوسراوەکە کە سپی زانیاری لە بارەیەوە هەیە، تیاید داواکراوە هەژماری ئەو فەرمانبەرانە دیاریبکرێت و بنێردرێت بۆ ئەنجومەنی وەزیران کە ساڵی ٢٠٢٢ خانەنشینکراون، تا لە جێگای ئەوانە فەرمانبەرە گرێبەستەکان بکرێن بە هەمیشەیی.

فەرمانبەرانی گرێبەست لە چەند ساڵی رابردوودا چەندان چالاکی جەماوەری خۆپیشاندان و مانگرتن و سەردانی بەرپرسانیان کردووە، بە مەبەستی کردنیان بە فەرمانبەری هەمیشەیی. 

 بەپێی داتاکانی بەشێک لە نوێنەرانی فەرمانبەرانی گرێبەست، ژمارەی فەرمانبەرانی گرێبەست ٢٨ هەزار ٨٨٦ فەرمانبەرن، نزیکەی ١٤ هەزاریان لەسەر میلاکی وەزارەتی شارەوانین.



PM:12:33:26/01/2023