لە بارەی بەردەوامی مووچەوە دڵنیای دەدرێت


 هەرچەندە بەغدا بڕیاری دەدات کە پارە نەنێرێت بۆ هەرێم، بەڵام حکومەتی دڵنیانی دەدات بە مووچەخۆرانی هەرێم کە بەردەوام دەبن لە دابەشکردنی مووچەوە.
   
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، د. جووتیار عادل، وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: " خەڵکی خۆمان دڵنیا دەکەینەوە، وەک چۆن پێشتر نزیکەی زیاتر لە ١٤ مانگ، حکوومەتی عێراق تەنیا دوو جار ٢٠٠ ملیار دیناری ناردووە، ئێمە بەردەوام مووچەمان دابەش کردووە".

هەروەها دەشڵێت " ئەوەی لە توانای حکوومەتدا بێت لە ڕووی داراییەوە تەرخانی دەکات بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی هەرێمی کوردستان پابەندە بەپێی ئەو توانا داراییەی هەیە و بەردەوام دەبێت لە دابەشکردنی مووچە".

دوێنێ دادگای فیدراڵی بڕیاری دەکرد کە هیچ بڕە پارەیەک لە لە بەغداوە نەنێردرێت بۆ هەرێم، تا هەرێم پابەندبوونی خۆی بە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی لە مەسەلەی داهاتی نەوت و داهاتی ناوخۆ پاکتاو نەکات. 



PM:03:13:26/01/2023