جەمال هەسن بەڕێوەبەری برگری شارستانی ئیدارەی سەربەخۆی قەزای زاخۆ لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەکی نەورۆز لە کارگەیەکی دروستکردنی مۆبیلیات کە لە نهۆمی یەکەمی ماڵێکدا بوون، ئاگرێک کەوتەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی ئاگرەکەوە دوو منداڵی ماڵەکە تووشی تەنگە نەفەسی بوون و چارەسەریان بۆ کراوە، هەروەها ئۆتۆمبێلێکیش کە لە شوینی ڕووداوەکە بووە بە تەواوی سوتاوە.