ئەمڕۆ لە ئۆپراسیۆنێكدا سێ چەکداری داعش لە سنووری پارێزگای كەركوك دەستگیر کران.
پۆلیسی فیدراڵی عێراق بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە" فیرقەی سێی پۆلیسی فیدراڵی دوای كۆكردنەوەی زانیاری هەواڵگری و چاودێری بوونی سێ چەکداری داعش، لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنیدا توانییان ئەو سێ چەکدارە لە قەزای حەویجە دەستگیر بكەن".
ئاماژە بەوەشكراوە" ئەو چەکدارە داعشانە بەپێی ماددەی ٤ی تیرۆر دەستگیركراون و هەروەها ڕەوانەی لایەنی پەیوەندیدار كراون بۆ ئەوەی سزای یاسای خۆیان وەربگرن".