كاتی سەردانی شاندی عێراق بۆ ئەمەریكا سەبارەت بە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار ئاشكرابوو


بڕیارە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو شاندی حكومەتی عێراق سەردانی ئەمەریكا بكەن بۆ تاوتوێی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار. 

ماڵپەڕی (بغداد الیوم) بڵاویكردەوە، ئەمشەو لە ماڵی هومام حەمودی، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی، كۆبوونەوەی لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی بەڕێوەچووە و پرسی بەرزبونەوەی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكە بووە.

ماڵپەڕی ئاماژەی بەوەكردووە، بڕیارە رۆژی 7ی مانگی داهاتوو شاندی عێراق بەسەرۆكایەتی فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق سەردانی شاری واشنتنی پایتەختی ئەمەریكا بكەن بەمەبەستی گفتوگۆكردن  لەگەڵ ئەمەریكییەكان بۆ بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی كە زیاتر لە مانگێكە دەستی پێكردووە.



AM:12:35:30/01/2023