ڕاستی دانوستاندنەکانی نەسر لەگەڵ هازارد ئاشکرا بوو

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی ئیسپانیا ڕاستی دانوستاندنەکانی یانەی نەسری سعوودی لەگەڵ ئیدین هازاردی یاریزانی بەلجیکی، یاریزانی یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی، بەمەبەستی بەدەستهێنانی خزمەتگوزارییەکانی لەماوەی بازاڕی گواستنەوەی زستانە لە ئێستادا ئاشکرا کرد.


  ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان پشتڕاستیان کردبووەوە کە یانە سعودیەکە دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ یاریزانە باڵەکەی ڕیاڵ مەدرید بکات بۆ ئەوەی پاڵپشتی هێڵی هێرشبەری بکات، لەکاتێکدا ئەو یاریزانە چەند هەفتەیەک لەمەوبەر لەگەڵ شاندی لۆس بلانکۆس بوو لە سعودیە بۆ بەشداریکردن لە جامی سوپەری ئیسپانیا.


  ڕۆژنامەی "مارکا"ی ئیسپانی ڕایگەیاندووە کە تیپی ئەلنەسر هیچ ئارەزووی بەدەستهێنانی خزمەتگوزارییەکانی ئیدن هازاردیان نییە، هەروەها یاریزانە بەلجیکییەکە لە ئێستادا پلانی نییە بچێتە سعودیە.


 ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، نەسر لە ئێستادا بیر لە دروستکردنی تیپێکی سوپەر ناکاتەوە، ئەمەش وایکردووە دانوستانەکانی یانە سعودیەکە لەگەڵ باڵی ڕیال مەدرید لە ئێستادا نزیکەی مەحاڵ بێت.


 هازارد تا کۆتایی هاوینی 2024 پەیوەندی بە یانەی ڕیال مەدریدەوە هەیە، یانە شاهانەییەکە دەیەوێت لە ماوەی داهاتوودا کێشەی نزمی ئاستی تەکنیکی چارەسەر بکات.


PM:08:54:30/01/2023