بەفر لەسەنتەری شارەکانی هەرێم دەبارێت


بەرپرسێکی کەشناسی هەرێم پێشبینی دەکات لە رۆژی هەینی ئەو شەپۆلی بەفربارینەی هەرێمی گرتۆتەوە هەینی لە ناو شاری سلێمانی و هەڵەبجە و دهۆک بەفر ببارێت.

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، دیلان رەشاد وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی ( ماوە بۆ درێژکراوە) رایگەیاند" لە رۆژی هەینیییەوە پێشبینی دەکرێت شەپۆلێکی بەفربارین روو لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و دهۆک بکات بە شێوەیەک بەفر لە سەنتەری شارەکان ببارێت.

ئەوەشی خستەڕوو لە هەولێر بەفر نابارێت، بەڵام پلەکانی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن بە جۆرێک پلەی گەرمی لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە دەبێتە یەک پلەی سەدی، بەڵام پێشبینی ئەوە ناکرێت پلەکانی گەرما بۆ خوار سفری سیلیزی داببەزن.

ئاشکراشیکرد، پێشبینییەکان باس لەوە دەکەن لە کاتە درەنگەکانی شەوی پێنجشەممە شەپۆلی بەفربارین لە پارێزگاکان دەست پێدەکات و رێژەی بەفربارین ئاسایی دەبێت و ناگاتە ئاستێک کە سەختی بۆ هاتوچۆی هاوڵاتیان دروست بکات، جگە لەناوچە شاخاوییەکان کە ئاستەکەی زیاتر دەبێت.



PM:11:39:01/02/2023