دوو حوکمی دژ بەیەک بەرامبەر لاهور شێخ جەنگی دەرچوو

لە دادگای بەغدا لاهور شێخ جەنگی داوا یاساییەکەی دۆڕاند، بەڵام لە هەولێر ناوبراو وەک هاوسەرۆک ناسێندرایەوە.

دوێنێ چوار شەممە رۆژێکی گرنگ بوو لە ژیانی لاهور شێخ جەنگیدا لەلایەکەوە لە هەولێردادگای لاهور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ناساندەوە‌.

لە بەغدا بە پێچەوانەوە کەوتەوە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە دژی داواکەی لاهوری شێخ جەنگی بڕیاری دەرکرد و لە بەرژەوەندی بافڵ تاڵەبانی بڕیاریداو، ئەو داوایەی لاهور شێخ جەنگیان رەتكردووەتەوە کە داوایکردبوو کە بڕیارەكانی بافڵ تاڵًەبانی لەلابردنی لە هاوسەرۆکی بە نایاسایی ناوزەد بکەن. 

هەرچەندە بە پێچەوانەی ئەو بڕیارەی کۆمسیۆنەوە لە بەغدا، دادگای هەولێر نوسراوێكی كردووە بۆ كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق ناوبراو وەک هاوسەرۆکی یەکێتی ناساندووە.

 كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق جەختی لەسەر ئەوە کردۆتەوە کە ئەو گۆڕانكارییانەی  یەكێتی بە هەڵوەشاندنەوەی سیستمی هاوسەرۆكایەتیی پەسەندە. 

ئەم دوو حکومەی هیچیان حوکمی کۆتایی نین و چەند قۆناغێکی تری یاسایی ماوە تا بڕیاری یەکلاییکەرەوە دەکرێت.



AM:09:15:02/02/2023