وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی رایدەگەیەنێت" تانكەرێكی گواستنەوەی سووتەمەنی لە نزیك عەربەت ئاگریگرت و سووتا".
ئارام عەلی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سلێمانی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" ئەمشەو لەسەر ڕێگای (سلێمانی - عەربەت) تانكەرێكی گواستنەوەی سووتەمەنی لە یەكێك لە كۆگاكانی بەنزین ئاگریگرت و سووتا".
وتیشی" دهستبهجێ دوای كهوتنهوهی ئاگرهكه تیمەکانمان گهیشتنە شوێنی روداوهكه و توانیویانه رێگه له تهشهنهسهندنی بگرن و ئاگرەكە لە كەمترین ماوەدا كۆنترۆڵ بکەن".
ئاماژەی بەوەشکرد، لە رووداوەكەدا جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، لە ئێستاشدا لێكۆڵینهوهكان لهوبارهیهوه دهستیپێکردووە.