ڕاوێژکاری سودانی: لە ماوەی دوو هەفتەدا نرخی دۆلار دەگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی

راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت" لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا نرخی دۆلار دەگەڕێتەوە بۆ نرخی ئاسایی خۆی". 

فادی شەمەری راوێژکاری سودانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند" بانکی ناوەندی عێراق کۆمەڵێک رێوشوێنی نوێی ڕاگەیاندووە کە بەشدارییەکی بەرچاوی دەبێت لە دابەزینی نرخی دۆلار،
ئەو کەسانەشی کە قاچاخی دۆلار دەکەن رێوشوێنی توند بەرامبەریان دەگیرێتەبەر". 

جەختیشیکردەوە، لە ماوەی دوو هەفتەدا، نرخی دۆلار دەگەڕێتەوە نرخی ئاسایی خۆی.


AM:09:42:04/02/2023