حەوت تۆمەتبار دەستگیركران و دوو ئوتومبیلیش دۆزرانەوە


پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سیتەك بەهاوكاری یاریدەدەرێتی ئاسایشی سیتەك حەوت تۆمەتباریان دەستگیركرد كە لەچەند شوێنێكی سنوری‌ ناحیەی‌ سیتەك دزییان كردبوو.

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاندووە، دوای تۆماركردنی‌ چەند سكاڵایەك لەلایەن هاوڵاتیانەوە كە دزییان لێكرابوو، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی‌ تۆمەتباران دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی سیتەكەوە بەهاوكاری یاریدەدەرێتی ئاسایشی سیتەك حەوت تۆمەتبار بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن.

پۆلیس ئاماژەی بەوەكردوە، لەكاتی‌ دەستگیركردنی‌ تۆمەتبارەكاندا دەستگیراوە بەسەر چەندین كەلوپەلی‌ جۆراوجۆری دزراودا، لەگەڵ دوو ئۆتۆمبێل كە بە تۆمەتباران بووە بۆیە داوا لەو كەسانە دەكەن كە لەسنوری‌ ناحیەی‌ سیتەك دزییان لێكراوە سەردانی‌ بنكەی‌ پۆلیسی سیتەك بكەن بەمەبەستی‌ تۆماركردنی‌ سكاڵاو ناسینەوەی‌ كەلوپەلەكانیان.



PM:02:53:04/02/2023