دەوامی خوێندنی ناوچەیەكی هەرێم گۆڕانكاری بەسەردا هات


بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی پێنجوێن بڕیاریدا بەهۆی بوونی سەهۆڵبەندان و سەرماوە دەوامی بەیانیان لەكاتژمێر 9:00 بۆ 12:00ی نیوەڕۆ و دەوامی دوانیوەڕوانیش لەكاتژمێر 1:00 بۆ 4:00ی عەسر دەبێت.

بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی پێنجوێن رایگەیاندووە، پاش ڕاوێژ لەگەڵ قائیمقامی قەزای پێنجوێن و بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، لەبەر بەرژەوەندی گشتی و سەلامەتی خوێندكاران و قوتابیان بەهۆی بونی سەهۆڵبەندان و سەرما و سۆڵەیەكی زۆر لە سنورەكە بۆ ماوەیەكی كاتی دەوامی سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن لە سەنتەری قەزای پێنجوێن و هەردو ناحیەی گەرمك و ناڵپارێز و گوندەكانی دەوروبەری گۆڕانی بەسەردا دێت.

پەروەردەی پێنجوێن ئاماژەی بەوەكردووە، دەوامی بەیانیان كاتژمێر 9:00ی بەیانی بۆ12:00ی نیوەڕۆ و دەوامی دوانیوەڕوان كاتژمێر 1:00ی دوانیوەڕۆ بۆ4:00ی عەسر دەبێت.



PM:03:19:04/02/2023