سەرۆک وەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سودانی پێشنیار دەکات هەر ١٠٠ دۆلار بە ١٣٥ هەزار بشکێنرێتەوە.
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق دەڵێت" هیچ قه‌یران و كێشه و گرفتێك بۆ پێدانی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌ئارادا نیه، حكومه‌ت رێوشوێنه‌كانی خۆی په‌یڕه‌و ده‌كات و له كاتی خۆیدا موچه دابه‌شده‌كات".
لە درێژەی لێدوانەکەیدا ئاشکرایکرد، بانكی ناوه‌ندی له‌ماوه‌ی ڕابردودا زیاتر له دوو ترلیۆن دیناری چاپكردوه، ئه‌مه‌ش بوه هۆی زیادبوونی دراوی چاپكراوی عێراقی و تا ساڵی ٢٠١٩ گه‌یشته ٨٣ ترلیۆن دینار، ناشزانین ئه‌و بڕه پاره‌یه تا ئێستا هه‌مووی خراوه‌ته بازاڕه‌وه یاخود نا".
سه‌باره‌ت به‌قه‌یرانی دۆلار پەرلەمانتارەکەی یەکگرتوو دەڵێت "سه‌رۆك وه‌زیران پێشنیازیكردوه كه به‌های ١٠٠ دۆلار بكرێت به‌نزیكه‌ی ١٣٥ هه‌زار دینار، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له خاڵه گرنگه‌كان كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی بازرگانان و هاوڵاتیان ده‌بێت".