لە کەمپێکی سنووری قەزای زاخۆ ئاگرکەوتەوە و دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا

کەمێک پێش ئێستا ئاگر لە سێ خێمەى کامپێکی سنووری قەزای زاخۆ کەوتەوە، بەهۆیەوە دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا.

لەمبارەیەوە ئەحمەد ڕەمەزان وتەبێژى بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى زاخۆ لە هەژماری تایبەتى خۆى لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاند" کەمێک پێش ئێستا ئاگر لە سێ خێمەى کامپى چەم مشکۆ، کە هاوڵاتیانى ئێزدى تێدا نیشەجێن کەوتەوە". 

ئاماژەى بەوەشکردووە، بەهۆى کەوتنەوەى ئاگرەکەوە دوو منداڵ گیانیان لەدەستداوە و لە ئێستادا تەرمەکانیان ڕەوانەى پزیشکى دادى شارۆچکەکە کراوە.

لە کۆتاى نوسینەکەیدا وتەبێژى بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى زاخۆ ئەوەشی خستەڕوو، زیانێکى زۆرى ماددى بە بەشێک لە ئاوارەکانى کەمپەکە کەوتووە.


PM:02:33:05/02/2023