شارهزایهكی بواری كهشناسی رایدەگەیەنێت" بهفر و بارانبارین له ناوچهكانی سنوری پارێزگای دهۆك بهردهوامی دهبێت، بەڵام لە ناوچهكانی دیكهی ههرێم كهشوههوا سهقامگیر دهبێت".
ئاراس جەبار شارەزای بواری کەشناسی، لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە" لە کاتەکانی ئێوارەی ئەمڕۆوە جارێکی دیکە شەپۆلی بەفر و بارانبارین لە ناوچەکانی پارێزگای دھۆک و ناوچە شاخاوییەکانی کاریگەری چالاک ئەبێتەوە ناوبەناو لێزمە باران ئەبێت و لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکانیشدا بەفر بە چڕی دەستپێدەکاتەوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە بەرزی ١٠٠٠ مەتر زیاتر لە ئاستی ڕووی دەریا کە تا ناو سەنتەری قەزای ئامێدی و بامەرنێ و کانی ماسی بەفر بارین دەبێت، بەڵام لە سەنتەری قەزاو ناحیەکانی دیکەی پارێزگاکەدا کە شەوی ڕابردوو بەفرباری بەھۆی بەرزبوونەوەی شێ و پلەکانی گەرما لە ئەمشەودا جۆری دابارینەکە دەگۆرێتەوە بۆ باران کە جار جار لێزمە باران دەبێت.
دەشڵێت" لە سەرتاسەری ناوچەکانی دیکەی ھەرێم کەش بۆ ئەمشەو سەقامگیر دەبێت، لەگەڵ نمە باران لە ھەندێک کاتدا و خێرای با مامناوەند چالاک دەبێت".
هەروەها ئاراس جەبار لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا پێشبینی دەکات، له سنوری پارێزگای دهۆك (٢٠ - ٣٠)سم بهفر و (١٥ - ٣٥)ملم باران ببارێت.