زانیاری نوێ سەبارەت بە شەپۆلی باران و بەفربارینی ئەمڕۆ و سبەینێ



شارەزایەكی كەشناسی رایدەگەیەنێت، ئەو شەپۆلە باران و بەفرەی هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە و ئەمڕۆ و سبەینێش كاریگەرییەكانی زیاتر دەبن.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی رایگەیاندووە، كاریگەری نزمەپاڵەپەستۆ و بارستە ھەوای سارد بەردەوامی ھەیە لەسەر كەشی ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان بۆ ئەمڕۆ و ئەمشەو كاریگەری شەپۆلەكە لەسەر سنوری پارێزگاكانی ھەولێر و دھۆك و كەركوك بەلاوازی بەردەوامی ئەبێت ھەندێك كات ئەگەری نمە باران و بەفرێكی كەم لەناوچە شاخاویەكاندا ئەبێت.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، لەكاتەكانی نیوەرۆی ئەمڕۆوە لەناوچەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و باكوری گەرمیان ئەگەری چالاكبوونی ھەورە تریشقە و ناوبەناو بارینی تەرزە تاوە  ئەبێت.

ئاراس جەبار روونیكردۆتەوە، لەكاتەكانی ئێوارەی ئەمڕۆ تا درەنگی شەو  پلەكانی گەرما زیاتر نزمبوونەوە بەخۆیەوە ئەبینێت لەگەڵ بەردەوامی ناجێگیری كەشوھەوا لەناوچەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان پێشبینی بارینی بەفر تا رادەی سپی پۆشبوون ئەكرێت لە سەنتەری شاری سلێمانی و ھەڵەبجە لەسەنتەری ئەم ناوچانەشدا بەفر بارین ئەبێت (قەڵادزێ، ڕانیە، عەربەت، سەنگاو، چەمچەماڵ، بازیان ، پیرەمەگرون ، سەید سادق ، ھەڵەبجەی تازە) رێژەی پێشبینیكراوی بەفر لە ١ تا ٥ سەنتیمەتر ئەگەر ھەیە بە جیاوازی ناوچەكان.

ئەو كەشناسە وتویەتی، سبەی پێنجشەمە ئاسمانی ھەرێم بە نیمچە ھەوری ئەمێنێتەوە تا كاتەكانی ئێوارە، لەگەڵ بەردەوامی بەفر بارین و نمە باران لەناوچە جیا جیاكاندا و لەكاتەكانی شەودا كەش سەقامگیر ئەبێتەوە و پلەكانی گەرما بە نزمی ئەمێنێتەوە، خێرای با لەسەرخۆ ئەبێت.



PM:12:26:08/02/2023