بەفربارین بەردەوامە دەبێت و هۆشداری دەدرێت


پسپۆرێکی بواری کەشناسی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە بە پچڕ پچڕ شەو بەفربارین بەردەوامە دەبێت، هۆشداریش دەدرێت پلەی گەرما دادەبەزێت بۆ ژێر سفر.

ئاراس جەبار پسپۆری بوای کەشناسی لە نووسینێکدا دەڵێت" ئاسمانی ئێستای ھەرێمی کوردستان و ناوچەکە بەردەوامی چڕبوونەوەی ھەور و چالاکبوونیان لەناوچەی جیاجیادا کە تا کاتەکانی شەو درەنگ پچر پچر بەفر بارین بەرێژەیەکی مامناوەند بەردەوامی ئەبێت کە لەھەر ناوچەیەک بەرزی لە ٥٠٠م لە ئاستی ڕووی دەریایە کەش گونجاوە".

بۆ سبەی پێنج شەممە ئەو پسپۆرە دەڵێت" بۆ سبەی پێنجشەمەش ٩-٢-٢٠٢٣ تا کاتەکانی ئێوارە ئاسمانی ناوچەکە بە نیمچە ھەوری ئەمێنێتەوە بەفر و بارانی کەم لەھەندێک کاتدا ئەبارێتەوە".

ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات کە سبەی ئێوارە کۆتای بە شەپۆلی بەفر و باران دێت لەتەواوی ناوچەکاندا"

ئاراز جەبار دەشڵێت " لەسبەی شەودا بۆ بەیانی رۆژی ھەینی ١٠-٢-٢٠٢٣ پلەکانی گەرما لەسەنتەری پارێزگاکاندا بۆ سفر و ژێر سفر نزمدەبنەوە و لەناوچە شاخاویەکاندا ٨ تا ١٣ پلە بۆ ژێر سفری سەدی کە ئەمەش ئەبێتە ھۆی دروستبوونی شەختە و بەستەڵەکێکی زۆر و پێویستە شۆفێران و ھاوڵاتیان بەھۆشیاریەوە ھاتوچۆبکەن باشتر وایە رێگای ناوچە شاخاویەکان بەکار نەھێنن".



PM:09:13:08/02/2023