تا 9 ی ئه‌یلول ده‌بێت عبادی له پێکهێنانی کابینه‌که‌ی ته‌واوبێت، به‌ڵام پێده‌چێت سونه‌کان شکست به عبادی بهێنن و رایانگه‌یاند که گفتوگۆکان راده‌گرن تا نامه 10 خاڵیه‌که‌یان په‌سه‌ند ده‌کرێت.
هاوپه‌مانی هێزه عێراقییه‌کان که وه‌ک خالید مه‌فره‌جی بڵاویکرده‌وه " کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مرۆی هاوپه‌یمانی هێزه نیشتمانییه عیێراقییه‌کان‌و هاوپه‌یمانی نیشتمانی کۆتایی هات به پاشکشه‌ی هاوپه‌یمانی هێزه عێراقییه‌کان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی به‌ده‌م داواکاریه‌کانیانه‌وه نه‌چان".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره سونه‌یه وتی" یه‌کێک له‌مه‌رجه‌کانمان له‌ده‌زگای جێبه‌جێکردن به ڕیژه‌ی 40% ده‌وێت".
سونه‌کان پێیانوایه که له‌ناو شیعه‌دا سووربوون هه‌یه که له‌سه‌ر هه‌مان سیاسه‌تی پێشوو وڵات ببه‌ن به‌ڕێوه که ئه‌و سیاسه‌ته‌یه عێراقی به‌م رۆژه گه‌یاند.