سیاسیەکی عێراق ئامانجە نهێنیەکانی سەردانی وەفدی عێراق بۆ ئەمەریکا ئاشکرا دەکات

سیاسیەکی ناسراوی عێراقی داواکارییە نهێنییەکانی وەفدی عێراق لەسەردان و گفتوگۆکانیان لەگەڵ بەرپرسانی  ئەمەریکا لەو وڵاتە ئاشکرا دەکات.

ئینتفاز قەنبەر سیاسی ناسراوی عێراق و سەرۆکی دامەزاراوی سەربەخۆ لە واشنتۆن کە ئاگاداری سیاسەت لە عێراق و تێڕوانینی ئەمەریکا هەیە بەرامبەر ناوچەکە لە ڤیدیۆیەکدا دەڵێت" فواد حسێن وەزیری دەرەوەو عەلی عەلاق سەرۆکی بانکی ناوەندی بەپلەی یەکەم بۆ کێشە دۆلاری عێراق هاتوون کە ئەمەریکا دەستیبەسەر لە ٨٠% یدا گرتووە".

ئەو سیاسیە عێراقییە دەشڵێت" وەفدەکەی عێراق داوای ٦ مانگ مۆڵەت دەکات کە وەک جاران مامەڵە لەگەڵ دۆلاردا بۆ عێراق بکرێت، تا رێوشوێنیە بانکییەکان جێبەجێدەکات ".

قەنبەر لە درێژەی تۆمارە ڤیدیۆکەی دەڵێت" بانکی ناوەندی بۆتە ناوەندێکی گەندەڵی بۆ سپیکردنەوەی پارە".

ئاشکراشی دەکات کێشەی بردنە دەرەوەی دۆلاری عێراق بۆ ئێران و وڵاتانی تر لە ٢٠١٢ دەستیپێکردووەو دە ساڵە زیاتر لە ٥٠٠ ملیار دۆلار براوەتە دەرەوە، لە ٢٥-٣٠% بۆ ئێران براوەکە نزیکی ٢٠٠ ملیار دەبێت".

ئەو سیاسیە عێراقییە پێوایە کە ئەو پارەیەی دەبرێتە دەرێ بۆ ئێران بۆ کۆمەککردنی " کارە تیرۆریەکان " ئێرانە لە ناوچەکەدا. 

لە ئێستادا وەفدەکە بە سەرۆکایەتی فواد حسین وەزیری دەرەوە لە ئەمەریکایە و سەرقاڵی کۆبوونەوەکانیانن. 




PM:10:04:09/02/2023