کارلۆ ئەنچیلۆتی دەبێتە ڕاهێنەری نوێی بەڕازیل


پێگەی ESPN Brasil ئاشکرای دەکات، ئەم وەرزە دوایین وەرزی کارلۆ ئەنچیلۆتی دەبێت لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید.


 پەیوەندی نایابی ئەنچیلۆتی لەگەڵ یاریزانە بەڕازیلیەکان (ڤینیسیۆس جونیۆر، کاسیمیرۆ، میلیتاو، ڕۆدریگۆ) کاریگەری لەسەر بڕیاری یەکێتی تۆپی پێی بەڕازیلی هەبوو بۆ هەڵبژاردنی، ڕاهێنەرەکەش زۆر پێشوازی لە بیرۆکەکە کراوە، و لەوێ خۆشەویستە و قورسایی زۆری هەیە.

 یەکێتی تۆپی پێی بەڕازیلی ڕەزامەندی دەربڕیوە تا کۆتایی ئەم وەرزە چاوەڕێی کارلۆ ئەنچیلۆتی بکات لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید و لە ئێستاوە کار لەسەر ئەگەری ڕامۆن مێنیزێس (ڕاهێنەری تیپی خوار تەمەن ٢٠ ساڵ) دەکات بە شێوەیەکی کاتی و دواتر، ئەنچیلۆتی وەک فەرمی ڕابگەیەنرێت بە ڕاهێنەری هەڵبژاردەی نیشتمانی سامپا.



بە پێی زانیارییەکان گرێبەستی  ئەنچلۆتی لەگەڵ بەرازیل٣ ساڵە (٢٠٢٣ تا ٢٠٢٦) و 
 ئەو راهێنەرە ب"بەڵێ"ی بە فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەڕازیلی وت کە بەم زووانە مەشق و ڕاهێنان بە هەڵبژاردەی نیشتمانی بکات،هێشتا ڕێککەوتنەکە ئاشکرا ناکرێ، بەڵام ڤینیسیۆس، میلیتاو، ڕۆدریگۆ پێشتر ئەمە دەزانن.


میدیای ئیسپانیاش ئاشکرای دەکات رائول و پۆچتینۆ شوێنی ئەنچلۆتی لە ریاڵ مەدرید دەگرنەوە لە کۆتایی ئەم وەرزە.


PM:06:32:10/02/2023