وەفدی هەرێم سەردانی بەغدا دەكەنەوە


بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ وەفدی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەرەو شاری بەغداد بەڕێ بكەون بۆ دانوستان حكومەتی عێراق.

د.ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاندووە، لەسەر بریار و راسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئێوارەی ئەمرۆ بەرەو بەغدا بەرێدەكەون بەمەبەستی گفتوگۆ و رێككەوتن لەسەر پرسە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەولێر و بەغدا.
 
ناوبراو ئاماژەی بەوەكردوە، ئەم سەردانەی شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی سەردانە فەرمیەكانی حكومەتی هەرێمە بۆ بەغدا بە مەبەستی گەیشتن بە رێككەوتن دەربارەی یاسای نەوت و غاز و بودجە و ماف و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان و چەندین بابەتی تر.



PM:02:35:11/02/2023